Images
فێربونی نوێژ کردن


بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله

نوێژ كردن

مه رجه كانی نوێژ
به ر له نوێژ كردن پێویسته مرۆڤی موسڵمان ده ستنوێژی هه بێت و به رگ و پۆشاكه كه ی پاكژ بێت و له سه ر جێگه و شوێنێكی پاكژ بوه ستێت، له ش ولاری داپۆشراوبێت، ڕوه و قیبله بوه ستێت، هه ر وه ها له كاتی ئه نجام دانی نوێژی فه رز ئه وا پێویسته كاتی نوێژه كه هاتبێت.

ووشه كانی بانگ

الله اكبر الله اكبر الله اكبر الله اكبر
اشهد ان لا اله الا الله اشهد ان لا اله الا الله
اشهد ان محمدا رسول الله اشهد ان محمدا رسول الله
حي على الصلاة حي على الصلاة
حي على الفلاح حي على الفلاح
الله اكبر الله اكبر
لا اله الا الله

وه ڵامدانه وه ی بانگ

سوننه ته له كاتی بانگدا خۆمان بێدار بكه ینه وه و وه ڵامی بانگی خودایی بده ینه وه، به م شێوازه ی لای خواره وه:
له كاتێكدا بانگبێژ ووتی :الله اكبر، الله اكبر..تۆیش له دوایه وه هه مان شت دووپات بكه ره وه و بڵێ: الله اكبر الله اكبر.
كه بانگبێژ ووتی: اشهد ان لا اله الا الله...تۆش شاهێدی بده و بیڵێره وه و بڵێ: اشهد ان لا اله الا الله.
كاتێك بانگبێژ ووتی: اشهد ان محمدا رسول الله... ئه وا تۆش بڵێ: اشهد ان محمدا رسول الله.
كاتێك ووتی: حي على الصلاة سوننه ته تۆش بڵییت: لاحول ولا قوة الا بالله. وه كاتێكیش ووتی:حي على الفلاح. ئوا تۆش به هه مان شێوه له وه ڵامدا بڵێ: لاحول ولا قوة الا بالله . وه كاتێك بانگبێژ ووتی: الله اكبر الله اكبر. ئه وا تۆش وێنه ی ئه و دووپات كه ره وه و بڵێ: الله اكبر الله اكبر.
ئه وجا دوعای (الوسيلة ) بكه و بڵێ: (اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمودا الذى وعدته).
پێش نوێژ كردن، سوننه ته قامه ت (اقامه) بكه ین به م شێوه یه: الله اكبر الله اكبر، اشهد ان لا اله الا الله، اشهد ان محمدا رسول الله ، حي على الصلاة ، حي على الفلاح. قد قامت الصلاة قد قامت الصلاة ، الله اكبر الله اكبر لا اله الا الله. دواى ته واو بوونى قامه ت ئه نجا ڕوو له قیبله بكه بكه و ده ست بكه به ئه نجامدانی نوێژه كه ت.

نوێژ كردن

پاش ئه وه ی به جوانی ده ست نوێژت گرت و پاكو خاوێن دوور له هه موو پیسییه ك له به رگ و پۆشاك و وجێگای نوێژه كه دا، ئه وا ڕوو له قیبله ده كه یت و نیه تی نوێژ ه كه ت له دڵتا بڵێ، ئه وجا (الله اكبر) ده كه یت به مه ش ده ڵێن (تكبيرة الاحرام).

پێویسته جوان ووشه ی (الله اكبر) به زمان بڵێیت.
له كاتی نییه ت هێنان و ته كبیر دا (سوننه ته ده سته كانمان به رز بكه ینه وه تا ئه ندازه ی شانه كانمان یاخود تا ئه ندازه ی نه رمه ی گوێمان ئه وجا ته كبیره كه ده كه ین.

دواتر به ده ستی ڕاستمان له مه چه كدا ده ستی چه پمان ده گرین و له ژێر سنگماندا دایده نێین، واته له سه روو ناوكه وه ده بێت ده ستمان بگرین.
دوعای ده ست پێكردنی نوێژ ده خوێنم و ده ڵێم: (سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك وتعالی جدك ولا اله غیرك). واته‌ : خودایه‌ پاکی و بێ گه‌ردی و ستايش بۆتۆیه‌، وه‌ ناوی تۆ پيرۆز بێت و فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی زۆر بێت و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتت بڵند بێت و هیچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .
یاخود ده ڵێ ی: (وجهت وجهي للذي فطر السموات والأرض حنيفاً وما أنا من المشركين ،إن صلاتي ونُسُكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين ، لا شريك له وبذلك أمرت وأنا من المسلمين). واته‌ : به‌ پاکی و دڵسۆزی ڕووم کرده‌ ئه‌و خوایه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێنانه‌وه‌و من له‌هاوبه‌ش دانه‌ران نیم ، به‌راستی نوێژو سه‌ربڕين و ژيان و مردنم ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌و به‌وه‌ فه‌رمانم پێ کراوه‌و من له‌ موسوڵمانانم.

دواتر بڵێ: اعوذ بالله من الشيطان الرجيم وه بڵێ: بسم الله الرحمن الرحیم و سوره تی (الفاتحه) بخوێنه، پاش هه ناسه یه ك





بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (1)
الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ(2)
الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ .(3)
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4)
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5)
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (6)
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ (7)
سوره تێكی دی بخوێنه وه ك سوره تی (الاخلاص)..هتد.

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1)
اللَّهُ الصَّمَدُ (2)
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3)
وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4)
ئه وجا (الله اكبر) بكه و وێنه ی ته كبیره ی یه كه م جار، تانه رمه ی گوێ یاخود تائاستی سه رشانه كان، ده سته كانت بكه ره وه با له پی ده سته كانت ڕوه و قیبله بێت په نجه كانت كراوه و جووت بێت....
ئه وجا بڕۆ بۆ ركوع
له ڕكوعدا پشت بچه مێنه و به هه ردوو ده ستت سه ر چۆكه كانت بگره و پشتت ته خت و ڕێك بكه و ئه وجا بڵێ: سبحان ربی العظيم و بحمده (سێ جار).

ئه وجا سه ر بڵند ده كه ی تا پشتت ڕێك ده بێته وه و به جوانی به پێوه ده وه ستیت و هه ردوو ده سته كانت بڵند ده كه یت و ده ڵێیت: سمع الله لمن حمده، ك‌ه ڕێك وه ستایت و له جوڵه كه وتیت ده ڵێیت: ربنا لك الحمد.

ئه وجا (الله اكبر) بكه و بچۆره كڕنوش بردن. كڕنووش بردنیش له سه ر حه وت جێگه یه: هه ردوو پێ، هه ردوو چۆك(ئه ژنۆ)، هه ردوو به ری ده ست، نێو چاوانه و لووت. نابێت هیچ به شێك له م حه وت جێگه یه له زه وی هه ڵبڕابێت له كاتی سوجده و كڕنوش بردندا. كاتی كڕنوش سێ جار بڵێ (سبحان ربی الاعلی وبحمده).

ئه وجا (الله اكبر) ده كه یت و له سه ر چۆك داده نیشی، لێره دا ده بێ هه ردوو پێت له ژێرته وه بێ له سه ری دانیشیی و هه ردوو ده ست له سه ر هه ردوو ئه ژنۆت دابنێیت به شێوازی سه ری په نجه كان نزیك بێت له سه ر ئه ژنۆوه...
د ه توانی له نێوان دوو سوجده دا بڵێی: (اللهم اغفر لی وارحمني واهدني واجبرني وعافني وارزقني وارفعني)، " ئه وه ش سوننه ته" واته‌: خودایه‌ لێم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌و ڕێنمايم بکه‌و نوقسانيم ته‌واو بکه‌و پارێزراوو له‌ش ساغم بکه‌و ڕۆزيم بده‌و پله‌م به‌رز بکه‌ره‌وه‌ .
دواتر (الله اكبر) ده كه یت و وێنه ی كڕنوشه كه ی یه كه م كڕنوشێكی دیكه ده به یت و تیایدا سێ جار ده ڵێیت (سبحان ربی الاعلی وبحمده)، دوایی (الله كبر) ده كه یت و به مه ش ڕه كاتی یه كه م ته واو ده كه یت و هه ڵد ه ستی یه وه بۆ ئه نجامدانی ره كاتی دووه م .
له ڕه كاتی دووه مدا پێویست ناكات (دوعای سه ره تا) و (استعا‌ذه واته: اعوذ بالله من الشیطان الرجیم) بخوێندرێته وه، به ڵام ئه گه ر كه سێكیش (استعاذه ی) ووت ئه وه قه یدی ناكات.
ئه وجا (بسم الله) ده خوێندرێت و سوره ی فاتیحه و سوره تێكی دیكه، ئه وجا وێنه ی ڕه كاتی یه كه م دیسان ڕكوع و سوجده ده به یت، پاش ته واو بونی سوجده ی دووه م واته كه هه ڵده ستی یه وه (الله اكبر) ده ڵێی و داده نیشیت بۆ خوێندنی (التحیات).
شێوه ی دانیشتن بۆ (التحیات): پێی چه پ له ژێر خۆته وه ڕابخه و له سه ری دانیشه و پێی ڕاسته شت بچه قێنه، ده ستی چه پ ڕاده خه ین له سه ر ڕانی چه پمان به كراوه یی، ده ستی ڕاستیش هه موو په نجه كانی داده خه ین جگه له په نجه ی شایه تومان كه به ڕێك و نه نوشتاوه یی ده یهێڵینه وه تا له كاتی شایه توماندا ئیشاره تی پێبكرێت.


چۆنیه تی (ألتحيات)

له كاتی ئه م دانیشتنه ی سه ره وه كه باسمان كرد، به م شێوه یه (التحیات) ده خوێنین: ( التحيات لله ، والصلوات ، والطيبات ، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته ، السلام علينا وعلى عباده الصالحين ،أشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله،اللهم صل على محمد وعلى آل محمد )، وا باشه ئه م سڵاواته ته واو بكرێت ( كما صليت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد ، و بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد ).
واته‌ : ( موڵک و مانه‌وه‌و گه‌وره‌یی ) و ( درودو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌ ) و ووشه‌ی پاک و چاک هه‌ر بۆ خودایه‌ .سڵاوو ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خودات له‌سه‌ربێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خودای لێبێت ) ، سڵاو له‌سه‌ر ئيمه‌ش و له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌ چاکه‌کانی خودای گه‌وره‌ ، شايه‌تی ده‌ده‌م که‌ هيچ په‌رستراوێک نی يه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌ (الله ) . وه‌ شايه‌تی ده‌ده‌م که‌ محمد ( درودی خودای لێبێت ) به‌نده‌و نێردراوی خوایه‌،صڵاوات و ڕه‌حمه‌ت بڕێژه‌ به‌سه‌ر محمد (صلی الله عليه‌ وسلم) و خانه‌واده‌و که‌س و کاری محمد (صلی الله عليه‌ وسلم) ، هه‌روه‌ک درودت ڕژان به‌سه‌ر ئيبراهيم و که‌س وکاری ئيبراهيم دا ( عليه الصلاة والسلام ) به ڕاستی تۆ سوپاس کراوو به‌ڕێزيت . خودایه‌ فه‌ڕو پيرۆزی بڕژه‌ به‌سه‌ر محمد (صلی الله عليه‌ وسلم) و که‌س و کاری محمد (صلی الله عليه‌ وسلم) دا ، هه‌روه‌ک فه‌ڕو پيرۆزيت ڕژاندوه‌ به‌سه‌ر ئيبراهيم و که‌س وکاره‌که‌ی دا ( عليه الصلاة والسلام ) ، به‌ ڕاستی تۆ سوپاس کراوو به‌ڕێزو خاوه‌ن شکۆی .

‌ده توانرێت دوای خوێندنی (ته حیات) و صه له وات دان هه ندێك دوعاو پاڕانه وه بخوێندرێت له وانه (اللهم حاسبني حسابا يسيرا وأعوذ بك من عذاب القبر،وأعوذ بك من فتنة المسيح الدجال،وأعوذ بك من فتنة المحيا وفتنة الممات، اللهم إني أعوذ بك من المأثم والمغرم ) ، واته‌ : خودايه‌ ( له‌ رۆژێ دوايی دا ) به‌ لێ پرسينه‌وه‌يه‌کی ئاسان لێ پرسينه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بکه‌ . خودایه‌ په‌نا ده‌گرم له‌سزای گۆڕو په‌نات پێ ده‌گرم له‌ ئاشوبه‌ی مه‌سيحی ده‌جال و په‌نات پێ ده‌گرم له‌ ئاشوبه‌ی ژيان و مردن ، خودایه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌ گوناه و قه‌رزاری .
( اللهم إني ظلمت نفسي ظلماً كثيراً ، ولا يغفر الذنوب إلا أنت ، فاغفر لي مغفرة من عندك وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم ) ، واته‌ : خودايه‌ سته‌مم له‌نه‌فسی خۆم کردووه‌ سته‌مێکی زۆرو که‌س له‌گوناهو تاوان خۆش نابێ جگه‌ له‌ تۆ . سا خودایه‌ لێم خۆش ببه‌ ، به‌ لێ خۆشبوونی خۆت و ڕه‌حمم پێ بکه‌ ، به‌ڕاستی خۆت لێ بوورده‌و به‌خشنده‌يت .



دیاره ئه گه ر نوێژه كه دوو ڕه كات بوو وه ك نوێژی به یانی به م شێوازه ده كرێت...خۆ ئه گه ر سێ ره كات بوو وه ك نوێژی (شێوان) ئه وا دوای (التحیات) یه كسه ر (الله اكبر) بكه و هه سته سه ر پێ ڕه كاته كی دیكه ئه نجام بده و دوای سوجده كان (التحیات) دووه م بخوێنه ئه وجا سه لام بده وه.
خۆ ئه گه ر نوێژه كه چوار ڕه كات بوو وه ك نوێژی نیوه ڕو و عه سر و عیشا) ئه وا دوای ته واو بوونی ته حیاتی یه كه م هه سته سه رپێ و دوو ڕه كاتی دیكه ئه نجام بده وه كوو وێنه ی دوو ڕه كاتی یه كه م......واته (نوێژی چوار ڕه كات وه ك دوو پاتكردنه وه ی دوو نو ێژی دوو ڕه كاتی وایه به ڵام ئه وه نده هه یه، له ڕه كاتی سێیه م و چواره م دا ته نیا سووره تی (الفاتحه) ده خوێنرێت، وه هه ر وه ها سه لام دانه وه ده كه وێته كۆتاییه وه، ئه وجا دوای ته حیاتی دووه م به لای ڕاست و چه پدا سه لام بده وه.
خودا پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە





Creategiferq 1

Polaroid